پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەهەولێر دواخرا
  2020-03-06       547       

پانزەیەمین پێشانگای کتێب لە هەولێر بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، ئەوەش وەک خۆپارێزییەک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە.

 ئاوێنە: کارگێڕیی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا وتویەتی"وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی رێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ سۆنگه‌ی مكوڕبونی ئێمه‌ش‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی میوانان و سه‌ردانیكه‌ران و كارمه‌نده‌كانی پێشه‌نگا، كارگێڕی پێشه‌نگا بڕیاریدا خولی پازده‌هه‌مینی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخات".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، داوای لێبوردن ئاراسته‌ی هه‌مو بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و خوێنه‌ران و هه‌وادارانی رۆشنبیری و كتێب ده‌كه‌ین له‌ هه‌مبه‌ر دانی ئه‌م بڕیاره‌، ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێ كه‌ هه‌مومان له‌سه‌رمان پێویسته‌ به‌رنگاری ئه‌و ڤایرۆسه‌ بكه‌ین و به‌ر له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی بگرین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین له‌ پاڵپشتی كردنی هه‌وڵوكۆششی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و رێكاره‌ سه‌پێنراوه‌كانی پێویست بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه"‌.

کارگێڕیی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب به‌ڵێنی داوە کە ئه‌م خوله‌ی پێشه‌نگا، له‌ كاتێكی دیكه و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجام بدرێت.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×