2020-03-09   628     
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له چین به‌هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سێ هه‌زار و ١٢٢ كه‌س.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین، له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٢ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئه‌مڕۆ له چین گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و ١٢٢ كه‌س كه سیانیان له هه‌رێمی ئیداره‌ی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ بووه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته ٨٠ هه‌زار و ٧٣٥.
له كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یان لێده‌كرێت دابه‌زیوه بۆ ٤٢١ كه‌س، ئه‌وانه‌شی خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه دابه‌زیوه بۆ ٢٠ هه‌زار و ١٤٦، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٨ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س.
جگه له ناوخۆی چین له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ، ١١٤ حاڵه‌ت و له هه‌رێمی ماكاو، ١٠ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه كه له‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه له وڵاتانی دیكه‌وه سه‌ردانی چین-یان كردووه چوار حاڵەت زیادیكردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٧ حاڵه‌ت.
له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبای رۆژهەڵاتی چین، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆر له وڵاتان هاووڵاتییانی خۆیان له‌و شاره گواسته‌وه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به شار و وڵاتانی دیكه‌دا، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باری له‌ناكاوی راگه‌یاند.