2020-03-11   362     
لە لوبنان دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) تۆمارکرا و ژمارەی تووشبوانیش لەو وڵاتە بەرزبوویەوە و گەیشتە ٥٨ کەس.
ئاوێنه: لەوبارەو ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان بڵاویکردەوە، کەسێکی تووشبوو بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) کە تەمەنی تەمەن ٥٥ ساڵ بوو، گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەیشکردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە رەوشی خراپبوو بەو پێیەی کە سیستەمی بەرگریی جەستەی زۆر لاوازبوو.
دوێنێ سێشەممە وەزارەتی تەندروستی لوبنان، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) راگەیاندبوو.
لای خۆیەو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی لوبنان، وەلید عەممار لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) تۆمارکراوە و بەوەیش ژمارەی تووشبوان بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٥٨ کەس.
بەپێی دوایین ئامار کە لە ماڵپەڕی worldometers.info بڵاوکراوەتەوە تا ئێستا ١٢١ هەزار و ٣١٢ کەس لە جیهاندا، تووشی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) بوون کە چوار هەزار و ٣٧٩یان گیانیان لەدەستداوە.