موقتەدا سەدر: ترامپ ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردوەتەوە
  2020-03-11       563       

موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر ئاماژە بەوە دەکات دۆنالد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لەپشت بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە، ئەو دەلێت "بەڵگەش ئەوەیە ئەم ڤایرۆسە زیاتر توشی دوگمنەکانی ئەمریکا بوەتەوە".

 

ئاوێنە: موقتەدا سەدر لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی دەڵێت "لێدوانی ترەمپ کە گوتبووی ئەوان کاری گەورەیان ئەنجامداوە لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئەگەر نا رەوشەکە خراپتر دەبوو، سەرنجی راکێشام. ترامپ، تۆو هاوشێوەکانت تۆمەتبارن بەبڵاوکردنەوەی ئەم ڤایرۆسە، چونکە ڤایرۆسەکە زیاتر تووشی نەیارو دوژمنانی ئەمریکا بوە، ترامپ تا دوێنێ دەتوت ئەمریکا ئیمپراتۆرییە مەزنەکانی روخاند و تیرۆری سەرکوتکرد، کەچی ئەمڕۆ دژی ڤایرۆسێک دەجەنگێ کە بە چاو نابینرێ، تۆ شەرم ناکەی؟".

دەشڵێت "ترامپ تۆ جیهانت پڕکرد لە جەنگ و داگیرکاریی و هەژاریی ململانێ، کەچی ئەمڕۆ بانگەشە بۆ ئەوە دەکەی گوایە تۆ چارەسەرکاری؟ ئەم ڤایرۆسە تەنیا بەهۆی سیاسەتە چەوتەکانی تۆوە بڵاوبووەوەو ئێمە تەنیا پەنا بۆ خودا دەبەین و هەر چارەسەرێک لەتۆو کۆمپانیاکانتەوە بێ ئێمە نامانەوێ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×