2020-03-11   1999     
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) داوای هاوكاری ده‌كات.
مێركڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی، یانس سپاهن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و په‌تایه له وڵاته‌كه‌یشی بڵاوبووه‌ته‌وه و و گرنگترین ئه‌ركیان له ئێستادا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌یه، وتی ''هه‌موومان ده‌بێت بزانین ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌ورووپا. هێشتا ڤاكسینێك بۆ ئه‌مه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. هاریكاری، دڵ و ژیریمان به تاقیكردنه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت. هیوادارم له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌ربچین''.
مێركڵ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له‌وانه‌یه ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ری بكاته سه‌ر له سه‌دا ٦٠ بۆ ٧٠ی خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا، وتی، ''كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دیكه‌یان هه‌یه مه‌ترسییان له‌سه‌ره. ده‌بێت سیسته‌می ته‌ندروستیمان باشتر بكه‌ین''.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، مێركڵ ئاماده‌یی خۆیانی نیشاندا بۆ هاریكاریكردنی ئیتاڵیا كه ئه‌و په‌تایه زۆرترین كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.