لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا، 18 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
  2020-03-12       782       


دوای ئەو هێرشە مووشەكیەی شەوی رابردوو كرایە سەر سەربازگەی تاجی لە باكووری بەغدا و بووە هۆی كوژرانی دوو سەربازی هێزەكانی ئەمریكا و سەربازێكی سوپای بەریتانیا و برینداربوونی 11 سەربازی دیکە،  لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا، 18 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.

 ئاوێنه‌: هێزەكانی هاوپەیمانان بارەگاكانی حەشدی شەعبییان لە ناوچەی ئەلبوكەمال لەسەر سنووری نێوان عیراق - سوریا بۆردوومان كرد و بەگوێرەی ئامارەکان، 18 چەکداری حەشد کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق دوێنێ چوارشەممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ئەمڕۆ 10 مووشەكی كاتیۆشا لەناو سەربازگەی تاجی لە باكوری بەغدا  كەوتووەتە خوارەوە    كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراون، تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکان رانەگەیاندووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×