2020-03-12   875     
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات له‌و لایه‌نه‌ی كه له پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی تاجی بوون كه به‌هۆیه‌وه سێ سه‌ربازی هاوپه‌یمانان كوژران.
ئاوێنە:مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و لایه‌نانه خۆش نابین كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له عێراق.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا قسه‌ی كردووه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هاوڕان كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و هێرشه هه‌ڵساون پێویسته سزا بدرێن.
ئه‌م لێدوانه‌ی مایك پۆمپیۆ دوای ئه‌وه هات كه فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه، له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی 18 مووشه‌كی كاتیوشا بۆسه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له عێراق، سێ سه‌رباز كوژران و 13ی دیكه‌شیان برینداربوون كه له ناویاندا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش بوونیان هه‌یه.