تەندروستی عێراق توشبونی شەش كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند
  2020-03-12       479       

وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبونی شەش كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: ژمارەی توشبوان لەعێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتۆتە 83 حاڵەت.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 111 كەس بەگومانی توشبون بە كۆرۆنا پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە لە پارێزگا جیاجیاكانی عیراق و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان شەش لەوانە توشی ڤایرۆسەكە بون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە حاڵەتێكیان لە نەجەف و حاڵەتێكیان لە رەسافەی بەغداو چوار حاڵەتەكەی دیكە لە "مەدینە توب"ی بەغدا تۆماركراون.

ئاشكراشیكردوە كە كۆی ژمارەی توشبوان لەعێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە تا ئێستا گەیشتۆتە 83 توشبو.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە تا ئێستا 24 توشبو بەتەواوی چاكبونەتەوەو هەشت كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×