تەندروستی عێراق توشبونی شەش حاڵەتی نوێ و گیانلەدەستدانی كەسێكی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند
  2020-03-16       605       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە، شەش حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و كەسێكی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمشەو(دوشەممە)، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 145 پكشنینی نوێ بۆ گومانلێكراوانی كۆرۆنا كراوەو لەئەنجامدا دەركەوتوە شەش كەسیان توشبوی ڤایرۆسەكەن كە سێ حاڵەت لە بەغدا، حاڵەتێك لە دیوانیە و دو حاڵەتیان لە نەجەف تۆماركراون.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكردوە كە ئەمڕۆ یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراوە بەڵام وردەكاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستۆتەڕو.

هەروەها رونیشیكردۆتەوە كە تا ئێستا ژمارەی توشبوان لەسەرتاسەری عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتۆتە 133 توشبو و هەروەها 32 توشبوش چاكبونەتەوەو ژمارەی ئەوانەشی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 10 كەس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×