تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی دوو له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
نووسینگه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی پارتی كۆماریی له بازنه‌ی ویلایه‌تی فلۆریدا، ماریۆ دیاز-بالارت رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو تووشی ژانه‌سه‌ر و تا بووه تێستی كۆرۆنای كردووه و تێسته‌كه‌یشی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
دوای به دوای ئه‌ویش، ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له پارتی دیموكرات له بازنه‌ی یووتا، بێن ماكدامز ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوای كه‌مێك هه‌ستكردن به سه‌رما و دواتر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شی و كۆكه‌ی وشك و هه‌ناسه‌بڕكێ، خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه و ئه‌نجامی تێسته‌كه‌یشی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
هه‌ردوو كۆنگرێسمانه‌كه داوایان له هاووڵاتییان كردووه پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانی بنكه‌ی رێگه‌گرتن و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان.