بۆ ڕێگری کردن لە کۆرۆنا، ئەمریکا خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان دەکات بە ئۆنلاین
  2020-03-19       431       
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاری دا ھەموو ھاوڵاتییەکی ئەمریکی دەتوانێت ئینتەرنێت بێ بەرامبەر بەکاربھێنێت ھەتا لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە ڕێکارە تەندروستیەکان جێ بە جێ بکەن.

ئاوێنه‌: سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ''دۆناڵد ترەمپ'' لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئەمریکادا بڵاوبۆتەوە بەردەوامی ڕوو لە زیاد بونە، بەڵام ئێمە ڕێکاری زۆر توندمان گرتۆتە بەر بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە، خزمەتگوزاری زۆریشمان بۆ ھاوڵاتیەکانمان دابین کردووە ھەتا بتوانن ڕوبەڕووی ڤایرۆسەکە ببنەوە.

ترەمپ ڕایشیگەیاند ''لەمڕۆوە ھەموو خزمەتگوزریەکان ناو ئینتەرنێت سەبارەت بە بواری تەندروستی دەکەین بە فری ھەموو ھاوڵاتییەک لە ڕێگەی سکایپ و فەیس تایمەوە دەتوانێت ھەر دکتۆرێکی بوێت یاخود ھەر پرسیارێکی ھەبێت وەڵام بدرێتەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، وە نەخۆشەکانمان ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ڤیدیۆ تەلەفونەوە بۆ ھەر دکتۆرێکیان بوێت بە بێ بەرامبەر دکتۆرەکە وەڵامیان دەداتەوە''.

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێمە چەکی بانکی بۆ ھەموو ھاوڵاتیەکانمان دەنێرین.

سکرتێری گشتی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ''ستیڤن موشن'' ڕایگەیاند لەسەر فەرمانی ترەمپ چەکی بانکی بۆ ھەموو ھاوڵاتیەکانمان دەنێرین، ئەویش بۆ ئەوەیە ڕێگری بکەین لەو زیانە ئابوریەی کە بە ھۆی کۆرۆناوە بەر ھاوڵاتیەکانمان کەوتووە.

موشن لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک ترەمپ پێی ڕاگەیاندم کە دەبێت ئەم کارە بکەین، بەڵام ھێشتا بڕی پارەکە دیاری نەکراوە، وە لە ماوەی دوو ھەفتەدا دەبێت چەکەکە بۆ ھەموو ھاوڵاتیەکانمان بنێرین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×