ئەمریکا پێدانی ڤیزەی لە زۆربەی وڵاتان وەستاند
  2020-03-19       478       
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە جیهاندا، ئەمریکا بەشێوەیەکی کاتی خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزەی لە زۆربەی وڵاتان راگرت.
 
ئاوێنه‌: نووسینگەی خزمەتگوزارییە کۆنسولییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە “بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە زۆربەی وڵاتان خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزە هەڵدەپەسێرین. خزمەتگوزارییەکانمان لە نزیکترین کاتی گونجاودا بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکەینەوە، بەڵام لەئێستادا ناتوانین بەروارێکی دیاریکراو رابگەیەنین”.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە هاووڵاتییانی جیهان لە رێی ماڵپەڕی تایبەت بە باڵیۆزخانە و کۆنسولخانەکانی ئەمریکاوە دەتوانن لەوە ئاگاداربن کە ئایا خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزە لە وڵاتەکەیان هەڵپەسێردراوە یان نا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×