2020-03-21   1051     
هه‌رسێ كۆمپانیای گه‌وه‌ری پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له دیترۆیت له گه‌ڵ فراوانبوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) كارگه‌كانیان داخست له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا.
ئاوێنە - لوقمان غه‌فوور: به‌پێی راپۆرتێكی ئێم بی سی كۆمپانیاكانی جنرال مۆتۆرز و فۆت و كرایسله‌ر له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی كارمه‌نده‌كانیان كه 212 هه‌زار كارمه‌ند و ئه‌ندازیار و ته‌كنیككاره له ئه‌مریكا، داخستنه‌كه به پێویست ده‌زانن.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای فۆرد له لێدوانێكدا بۆ سی ئێن ئێن ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له پلانیاندایه هه‌ردوو لقی مه‌كسیك و كه‌نه‌دا به كاتی دابخه‌ن بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای كرایسله‌ر رایگه‌یاند كه له ئه‌مریكای باكور كاره‌كانیان هێدی هێدی ئه‌وه‌ستێننتا كۆتایی مارس. باس له‌وه‌شده‌كات داخستنه‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر 25 لقی كارگه‌كه‌یان و 150 هه‌زار كرێكار و كارمه‌ند.
كۆمپانیای جنرال مۆتۆر 11 كارگه و فۆرد 8 كارگه و كرایسله‌ر 6 كارگه‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌یه.
رۆری جامبل سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی ئۆتۆمبێله‌كان به ئێن بی سی نیوزی وت: "له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی كارمه‌ند و خێزانه‌كانیان داخستنه‌كه به‌باش ده‌زانین، پێمانوایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌موویان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان".
رۆژی 19ی ئازار كۆمپانیای فۆرت كارگه‌ی سه‌ره‌كی داخست له میشیگان ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له كرێكاره‌كانی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوو بوو. به‌پێی دانییل باربۆسا وته‌بێژی كۆمپانیاكه دیاریش نییه تا كه‌ی ئه‌م داخستنه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی را بی سی كه‌پته‌ڵ ماركێت، ئتستی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه له ساڵی 2020 به‌رێژه‌ی 16% دابه‌زێت و فرۆشتنیش له ئه‌مریكا به‌رێژه‌ی 20% فرۆشیان دابه‌زێت.
كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین، بۆیه هه‌ندێك سه‌رچاوه به ڤایرۆسی وۆهان ناویده‌بات. سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه وڵاتی چین-ه. تا رۆژی 20ی ئادار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 252 هه‌زار و 712 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 10 هه‌زار و 818 كه‌سیش مردوون.