ئاماری رەسمی: تا ئێستا لە ئێران یەك هەزارو 685 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-03-22       442       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتۆتە 21 هەزار و 638 كەس و ژمارەی ئەوانەشی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە یەك هەزارو 685 كەس.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لەنیوەڕۆی دوێنێوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، 129 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەرتاسەری وڵات گیانیان لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی گیانلەدەستداوان بۆ یەك هەزارو 685 كەس بەرزبۆتەوە.

ئەوەشی خستەڕو كە لە نیوەڕۆی دوێنێ تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك هەزارو 28 حاڵەتی نوێی توشبون لە ئێران تۆماركراون بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 21 هەزارو 638 كەس.

بەقسەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران تا ئێستا حەوت هەزارو 913 توشبو چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×