له‌ ئیسرائیل حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە ٩٤٥ حاڵەت
  2020-03-22       483       

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، تۆمارکردنی ٦٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی راگەیاند و بەوەیش ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٩٤٥ کەس.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، تۆمارکردنی ٦٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی راگەیاند و بەوەیش کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە، گەیشتە ٩٤٥ کەس.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە کە لەنێو تووشبووەکاندا، ٢٠یان رەوشیان خراپە ، ٢٤ی دیکەشیان رەوشیان مامناوەندە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تا ئێستا ٣٧ کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسرائیل چاکبوونەتەوە.

دوێنێ شەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو کە دەسەڵاتەکەی کۆتایی هاتووە رایگەیاندبوو کە ئەگەری هەیە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە، دەیان هەزار کەس لە ئیسرائیل گیان لەدەست بدەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×