وەزیری تەندرووستی ئێران: تا ئێستا پشکنین بۆ زیاتر لە ٣٢ ملیۆن هاووڵاتی کراوە
  2020-03-22       355       
وەزيرى تەندروستى ئێران رايگەياند لە سەرانسەرى وڵات پشكنينيان بۆ ٣٢ مليۆن و ٧٩٢ هەزار كەس كردووە و تيمە تەندروستييەكان پەيوەندييان بە ٣٦ مليۆن كەسەوە كردووە.

ئاوێنه‌: لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەعید نمەکی، وەزیری تەندرووستی ئيران دوايين زانيارييكانى دەربارەى پەتايى ڤايرۆى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە وڵاتەكە بڵاكردەوە و رايگەياند لە سەرانسەرى وڵات كارمەندانى تەندروستى لە ٤٠ هەزار بنكەى تەندروستى پشكنينيان بۆ ٣٢ مليۆن و ٧٩٢ هەزار كەس كردووە و پەيوەندييان بە ٣٦ مليۆن كەس كردووە و وتى، ” لە نێو ئەمانەدا ١٤٥ هەزار كەس لە نەخۆشخانەكان و لە ماڵەكاندا لە ژێر كەرەنتينەن”.

هاوکات نمەكى، ئاماژەى بەوە كرد كە دۆخيان لە چاوى رۆژانى يەكەمدا باشترە و بەڵام ئەوە ماناى ئەوە ناگەێنێت كە گەشت بكرێت و راشيگەياند كە نزيكەى سەدا ٦٠ى خەڵكى ئێران پابەندى رێنماييەكان بوونە.

شایەنی باسە وەزيرى تەندروستى ئێران ئەوەشى راگەیاند كە لە ئێستادا كۆنترۆڵى دۆخەكەيان كردووە و قەرەوێڵەى زۆربەى نەخۆشخانەكان چۆڵبوونە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×