دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بۆرما تۆمار کرا
  2020-03-24       396       
وەزارەتی تەندروستی بۆرما (میانمار) دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ یەکەمجار لەو وڵاتەکەی تۆمار کرد.

ئاوێنە: سەرەڕای ئەوەی بۆرما دراوسێی چینە و رێژەی دانیشتوانی بەرزە، بەڵام ڤایرۆسەکە تازە تێیدا سەر هەڵدەدات.

وەزارەتی تەندروستی بۆرما بڵاویکردەوە، دوو کەسی تەمەن 26 ساڵ و 36 ساڵ کە لە بەریتانیا و ئەمەریکا گەڕاونەتەوە، تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

راشیگەیاند، پشکنین بۆ ئەوانە دەکرێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو دوو کەسە هەبووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×