هێزەکانی فەڕەنسا عێراق جێدەهێڵن
  2020-03-25       256       

هێزەکانی فەڕەنسا کە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە دعش لە عێراق بوون، لەو وڵاتە کشانەوە.
 
ئاوێنه‌: بەپێی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای فەرەنسا، فەڕەنسا کە ئەندامە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا، نزیکەی ٢٠٠ سەربازی لە عێراق جێگیرکردبوو کە ١٦٠یان وەک راهێنەر ئەرکی مەشق و راهێنانیان بە هێزەکانی سوپای عێراق دەکرد.

ئاژانسی هەواڵی عێراقییە، لە زاری وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەبدولکەریم خەلەف رایگەیاندووە، لەسەر بنەمای رێکەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، هێزەکانی فەڕەنسا خاکی عێراقیان جێهێشتووە.

عەبدولکەریم خەلەف هۆکاری کشانەوەی هێزەکانی فەڕەنسای لە عێراق روون نەکردووە، بەڵام ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ هەنگاوی وڵاتانی دیکەی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەم راگەیەنراوی عێراق دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگریی چیک دێت کە رایگەیاند بە هۆی هەڕەشەی ئەمنیی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، هێزەکانیان لە عێراق دەکێشنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×