٣٠ فەرمانبەری بانکەکانی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە
  2020-03-26       366       

وەزارەتی تەندرووستی ئێران رایگەیاند، ٣٠ فەرمانبەری بانکەکانی ئێران لە کاتی کارکردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە. 

ئاوێنه‌: بەپێی روونکردنەوەی وەزارەتی تەندرووستی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥٧ ‌‌حاڵەتی مردن و ٢ هەزارو ٣٨٩ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە کە سەرجەمیان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو تۆمارکراون.

هاوکات وەزارەتی ناوبراو رایگەیاندووە کە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ ٢٩ هەزار و ٤٠٦ کەس بەرزبووەتەوە و ٢ هەزار و ٢٣٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، لەبەرامبەر ئەمەدا ١٠ هەزار و ٤٥٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×