2020-03-26   596     
وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ٣٦ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا-ی ناسراو بە کۆڤید-١٩ بوون و ٧ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنه: لەروونکردنەوەیەکدا وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری نوێی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای راگەیاند و بەپێی دواهەمین پشکنینەکان، ٣٦ حاڵەتی دیکە تۆمارکراوە و ٧ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات لە روونکردنەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە تاقیگەکانی وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق ٣٦ حاڵەتی نوێیان تۆمارکردووە و بەپێی حاڵەتەکانلە کەرخ(بەغداد) ١ کەس، بەسڕە ٩ کەس، کەربەلا ٧ کەس، نەجەف ٥ کەس، واست ٢ کەس، سلێمانی ١ کەس، کەرکوک ١ کەس، زیقار ١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە هاتوون.
شایەنی باسە ئاماژە بەوە دراوە کە ٧ حاڵەتی مردن تۆمار کراوە لە رەسافە(بەغداد) ٢ کەس، شاری تەندرووستی(بەغداد) ١ کەس، موسەننا ١ کەس، بابل ١ کەس.
لەلایەکی دیکەشەوە ١٦ حاڵەتی توشبوون بە تەواوی چاکبوونەتەوە لە شارەکانی رەسافە (بەغداد) ٨ کەس، شاری پزیشکی (بەغداد) ٣ کەس، کەرخ(بەغداد) ٢ کەس، دیوانیە ١ کەس، بابل ١ کەس، نەجەف ١ کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆی گشتی توشبووان ٣٨٢ کەسە و ١٠٥ کەس چاکبوونەتەوە و ٣٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.