سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا توشبونی خۆی بە كۆرۆنا راگەیاند
  2020-03-27       692       

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، توشبونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

ئاوێنە: بۆریس جۆنسۆن، كەمێك لەمەوبەر، لە تویتێكدا، رایگەیاند: بەگوێرەی ئەو پكشنینەی بۆ ئەنجامدراوە دەركەوتوە توشی ڤایرۆسەكە بوەو هەندێك نیشانەی مامناوەندیی ڤایرۆسەكەی تێدا دەركەوتوە.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە خۆی كەرەنتین كردوە بەڵام وتوشیەتی: بەردەوام دەبم لەسەر سەركردایەتیكردنی حكومەت لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەكانەوە.

وتەبێژی حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند: جونسۆن دوێنێ پێنجشەممە، بەشێوەیەكی سوك نیشانەكانی توشبونی بە ڤایرۆسەكە تێدا دەركەوتون لەسەر رێنمایی سەرۆكی پزیشكانی بەریتانیا، پشكنینی بۆ كراوە بۆ دڵنیابونەوە لە توشبونی بە ڤایرۆسەكە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×