2020-03-28   272     
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا له ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ستداوه ٩٦٩ كه‌سی دیكه زیادیكرد و بۆ نۆ هه‌زار و ١٣٤ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌فسه‌ر له دامه‌زراوه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی له ناكاو، دۆمینیكۆ ئاركوری، دوایین زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی له ئیتاڵیا راگه‌یاند.
دۆمینیكۆ ئاركوری ئاشكرایكرد ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له ئیتاڵیا گه‌یشتووه‌ته ٦٦ هه‌زار و ٤١٤ حاڵه‌ت و ئه‌گه‌ر بێت و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌وانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه هه‌ژماربكرێت، ژماره‌كه ٨٦ هه‌زار و ٤٩٨ حاڵه‌ته.
ئاركوری تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ٥٨٩ كه‌سی دیكه چاكبوونه‌ته‌وه و ژماره‌كه كه دوێنێ ١٠ هه‌زار و ٣٦١ بوو، بووه‌ته ١٠ هه‌زار و ٩٥٠ كه‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٦٩ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه نۆ هه‌زار و ١٣٤ كه‌سن.