وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی 14 توشبوی دیكەی بە
كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند كە هەشت ئافرەت و شەش پیاون.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو(یەكشەممە)،
لەڕاگەیەندراوێكدا وتی"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان،
چواردە توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە هەشت ئافرەت و شەش پیاون."
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پێنج لە توشبوەكان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و
سیاگوێزو سیتەکن كە پێشتر گەشتیان کردوەو حەوت لە توشبوەكانیش لە
دەربەندیخانن كە بەرکەوتوی توشبوانی پێشون.
ئاشكراشیكردوە كە دو توشبوی نوێ
لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نییە.