2020-03-31   544     
سه‌ربازێكی دیكه‌ی گاردی نیشتمانی ئه‌مریكا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پنتاگۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه كراوه كه سه‌ربازێك له ویلایه‌تی نیوجێرسی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌ربازه‌كه له ٢١ی ئاداردا پشكنینی بۆ كراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، له‌و كاته‌شه‌وه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری بۆ كراوه.
ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی تا ئێستا له سوپای ئه‌مریكادا به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته سێ سه‌رباز.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گاردی نیشتمانی راسپارد پشتیوانی له ویلایەتەکان بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
تا ئێستا له سوپای ئه‌مریكادا هه‌زار و ٤٣ كه‌س كه ٥٦٩یان سه‌ربازن، ٢٢٠یان كارمه‌ندی مه‌ده‌نی، ١٥٠یان ئه‌ندامی خێزانی سه‌ربازن و ٦٤یان كارمه‌ندی گرێبه‌ستن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.