به‌شیر حه‌داد: داوای‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانم نه‌كردووه‌
  2020-03-31       613       
به‌شیر حه‌داد
‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ داوای‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كردبێت.

ئاوێنه‌: له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسینگەی راگەیاندنی به‌شیر حه‌داد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، "لەهیچ شوێنێک داوام نەکردووەو ناشیكەم كه موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەم بکرێتەوە".

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌لێدوانێكدا باسی‌ له‌پرسی‌ كه‌مكردنه‌وه‌و ده‌ستكارییكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردبو.

ناوبراو له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبو، "به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی‌ عێراق، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ڕێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بارودۆخی خۆی، من هیوای ئه‌وه‌ ناخوازم كه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكاری موچه‌ بكات، به‌ڵام ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان نزیك بۆته‌وه‌ له‌سفر، داهات نیه‌ كه‌ داهاتیش نه‌بێ چۆن ده‌توانرێت موچه‌ دابین بكرێت؟."

ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ به‌شیر حه‌داد:


لە هیچ شوێنێک داوام نەکردووە و ناشیكەم كه مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەم بکرێتەوە


ماوەی چەند رۆژێکە چەند کەس ماڵپەڕو پەیجێک دەستیان کردووە بە هێرشێکی فراوان بۆ سەر دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە گوایە لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە.
لەو بارەیەوە دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند: هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییه و پەرلەمان و حکومەتی خۆی هەیە، بۆ بڕیاردان پێویست ناکات بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، ئێمە ناخوازین حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە کەم بکاتەوە یان پاشەکەوتی بکات و داوای شتێکی لەو شێوەیەش ناکەین.”
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند؛” ئەوە پەیوەندی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و کاری من نییە.”

‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق








زززززززززززززززززززززز
كوشتن، تیرۆر، تریاك، سیخور ناگرێته‌وه‌
زززززززززززززززززززززززززززززززززززززز

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×