ھادی عامری و مالکی سێ كەسی دیكە بۆ پێكھێنانی حكومەت پێشنیاز دەكەن
  2020-04-02       588       
هاوپەیمانى فەتح و دەوڵەتى یاسا، سێ كەسی دیكە بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق پێشنیاز دەكەن.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیایەکی عێراقی، هەردوو هاوپەیمانى فەتح بە سەرۆکایەتى هادی عامرى و دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى، سێ کەسی دیکەیان بۆ شوێنگرتنەوەى عەدنان زورفى کاندیدى راسپیردراو، بۆ پێکهێنانى حکومەت پێشنیارکردووە، کە بریتین لە، قاسم ئەعرەجی وەزیری پێشووی ناوخۆ و عەبدولحوسێن عەبتان، وەزیری وەرزش و لاوان و عزەت شابەندەر، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×