ترەمپ هۆشداری دەدات كە رۆژانێكی سەخت چاوەڕوانی هاووڵاتیان دەكات
  2020-04-02       334       
ژمارەی گیان لەدەستدان لەئەمریكا لەهەزار كەسی رۆژانە نزیكدەبێتەوەو سەرۆكی ئەو وڵاتەش هۆشداری دەدات كە رۆژانێكی سەخت چاوەڕوانی هاووڵاتیان دەكات.

ئاوێنە: بەپێی دوا ئامار كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2020 بڵاوكراوەوەتەوە ژمارەی توشبوان بەكۆرۆنا لەئەمریكا گەیشتوەتە 215 هەزارو 417 و پێنج هەزارو 116 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەشێوەیەك تەنها لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 884 كەس گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی مەترسییەكانی كۆرۆناش بەتایبەت لەڕۆژانی داهاتوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەكۆشكی سپی رایگەیاند:رۆژانێكی سەخت چاوەڕوانمان دەكات و ماوەی داهاتوو لەمێژوودا سەخترین كات دەبێت بۆ ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

ترەمپ هۆشداریدایە دانیشتوانی وڵاتەكەی و راشگەیاند: لەوانەیە بەهۆی كۆرۆناوە هەزاران كەس گیان لەدەستبدەن و بەئەنقەستیش ئامارەكانی لە هاوڵاتیان شاردوەتەوەو پێیباش بووە كە وەك كەسێكی رەشبین دەرنەكەوێت، بەڵام لە راستیدا ئامارەكان مەترسیدارن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×