نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی
  2020-04-02       1014       

دوای نزمبوونەوە مێژووییەكەی ، نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی ، ئەمەش بەهۆی كاریگەری نزیكبوونەوەی رووسیا و سعودیەیە و لێدوانە نوێیەكانی سەرۆكی ئەمریكایە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-4-2020 نرخی هەر بەرمیلێك لەنەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا، 1.11 دۆلار زیادیكرد كە لەسەدا 6.51-ی نرخەكەیەتی و بەوەش گەیشتە 26.39 دۆلار.

نزیكبوونەوە لە چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان سعودیە و روسیا لەبارەی نرخی نەوتەوە، جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوەوە.

هاوكات، نرخی نەوتی ئەمریكا زیاتر بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك 1.08 دۆلاری چوە سەر كە لەسەدا 5.32-ی نرخەكەیەتی و بە 21.32 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×