48 کەسی دیکە له‌عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون
  2020-04-03       14896       
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق توشبونی‌ 48 حاڵه‌تی نوێی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاندو به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشته‌ 820 حاڵه‌ت.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له‌تاقیگه‌كانی پشكنین 48 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، هاوكات 24 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

لەراگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لەمڕۆدا هیچ توشبویەک بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستنەداوە.

به‌پێی‌ ئاماری‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق ژمارەی توشبووەکان بەگوێرەی شارەکان بەمجۆرەن:
 
بەغدا: پێنج توشبو
بەسرە: چوار توشبو
نەجەف: نۆ توشبو
سلێمانی: 11 توشبو
زیقار: 12 توشبو
هەولێر: سێ توشبو
کەرکووک: 1 توشبو
موسەنا: 1 توشبو
ئەنبار: 1 توشبو
بابل: 1 توشبو

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ كۆی گشتی توشبوانی عێراقیشی ئاشكراكردوه‌و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، ژماره‌ی توشبوان له‌عێراق گه‌یشتوه‌ته‌ 820 حاڵه‌ت، هاوكات 54 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ تۆماركراوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×