وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو توێكاری بۆ باڵندە مرداربوه‌كان ده‌كات
  2020-04-04       752       

دەیان باڵندەی سیقورینگ(قورینگ) لەچیایی مامەڕووت لە ناحیەی قەسرێ مردارەوەبوون، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش ڤێتێرنەری وەزارەتی راسپاردووە سبەی لەتاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری توێكاریان بۆ بكەن.

ئاوێنه‌: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەتمان راسپاردووە بەدواداچوون و توێكاری بكەن بۆ مرداربوونی دەیان باڵندەی سیقورینگ(قورینگ) لەچیایی مامەڕووت لە ناحیەی قەسرێ.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، ئه‌مرۆ شەممە2020/4/4 تیمی پزیشكی ڤێتێرنەری لە ڤێتێرنەری هەولێر بەهاوكاری قائیمقامیەتی قەزای چۆمان و ڤێتێرنەری چۆمان دەچنە شوێنەكەو دەست دەكەن بە بەدواداچوون، چەند لاشەیەك دەهێنەوە هەولێر لە تاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو توێكاریان بۆ ئەنجام دەدەن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، محەمەد عەبدوڵا، لەرێكخراوی وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە سەردانی شوێنەكەی كردووە، دەستخۆشی لێ دەكەین و پێشمان وتوه هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزارەتمان بكات بۆ بەدواداچوون لەپێناو گەیشتن بە ئەنجام.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×