لەعێراق ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-04-06       408       

وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبونی 70 كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: تا ئێستا كۆی گشتی توشبوان 1000 كەسی تێپەڕاندوەو 64 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: 70 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون كە دابەشبون بەسەر پارێزگاكانی بەغدا، بەسرە، نەجەف، سلێمانی، هەولێر، كەربەلا، زیقار.

ئاشكراشیكردوە كە سێ كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لە بەغداو دوانكەی دیكەی لە بەسرە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو كە 65 توشبوی دیكەش لە نەجەف، رەسافە، بەسرە، واست، سلێمانی، هەولێر و دهۆك، چاكبونەتەوە.

ئاشكراشیكردوە كە كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لەعێراق تا ئێستا گەیشتۆتە یەك هەزارو 31 كەس و 64 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو 344 توشبوش چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×