دو كەسی دیكە بە كۆرۆنا لە بەسرە گیانیان لەدەستدا
  2020-04-08       296       

فەرمانگەی تەندروستی بەسرە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مردنی دو كەسی دیكە و توشبونی پینج كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

ئاوێنە: فەرمانگەی تەندروستی بەسرە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و پێنج توشبوی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە.

بەیاننامەكە ئاشكراشیكردوە كە دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە پارێزگاكە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە كۆی گشتی توشبوان لە پارێزگاكە تا ئێستا گەیشتۆتە 152 توشبو و 57 توشبویان چاكبونەتەوەو 15 توشبوشیان گیانیان لەدەستداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×