ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان داوا به‌ڕێوه‌به‌یه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی
سلێمانی ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له فرۆشتنی زه‌وییه‌كانی پڕۆژه‌ی "میرستی"
له قه‌زای دوكان له‌لایه‌ن كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌وه.
ئاوێنه: له‌نوسراوێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستاندا كه
ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی كردوه له‌سه‌ر
یاداشتێكی په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كردوه له‌سه‌ر
فرۆشتنی زه‌وییه‌كانی پرۆژه‌ی میرستی له‌قه‌زای دوكان كه پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانه‌و
له‌لایه‌ن كۆمپانیای "به‌ڕێز" ئه‌نجام ده‌درێت.
نوسراوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه "كۆمپانیای ناوبراو هه‌ڵساوه
به فرۆشتنی زه‌وییه‌كانی پڕۆژه‌ی میرستی بۆیه پێویسته لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه
پێكبهێنرێت و له‌وه‌ڵامیش ئاگاداریان بكه‌نه‌وه."
نوسراوه‌كه له‌لایه‌ن عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی
كوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناوبراو وتویه‌تی"دوای به‌دواداچونمان
ده‌رکه‌وت له قه‌زای دوکان و چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی دیکه‌ش وه‌به‌رهێنه‌ر زه‌وی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی
که به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌ریگرتوه، ده‌یفرۆشێته‌وه."
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ئه‌وه كارێكی نایاساییه‌و
پێویسته هاوڵاتیان خۆیان به‌دور بگرن له‌و مامه‌ڵه‌یه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "به‌دڵنیایی یه‌کێک له کار‌و ئه‌رکه‌کانمان
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مام به‌دواداچونه بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان؛ ئه‌وانه‌ی
خه‌ڵکیان خه‌ڵه‌تاند. ئه‌وانه‌ی زه‌وییه‌کانیان بێ به‌رامبه‌ر وه‌رگرت و فرۆشتیان به
چه‌ندین ملیۆن دۆلار. ئه‌وانه‌ی خزمه‌تگوزاری ناو پرۆژه‌کانیان نه‌کرد. ئه‌وانه‌ی پاره‌یان
وه‌رگرت و یه‌که‌ی نیشته‌جێبونیان بۆ کڕیاران ته‌واونه‌کرد. ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی
قه‌رزیان بۆ پرۆژه‌کان وه‌رگرت و قه‌رزه‌کانیان بۆ حکومه‌ت نه‌گه‌ڕانده‌وه. ئه‌وانه‌ی
به‌ناوی خزمه‌تگوزاری پاره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن."
له‌كۆتاییشدا وتویه‌تی"ده‌زانین، ئه‌م کاره قورسه‌و
مافیای گه‌وره‌ی له پشته، به‌ڵام به‌هه‌مو توانایه‌ک کاری تێدا ده‌که‌ین."