122 كەسی دیكە لە ئێران بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-04-10       476       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 68 هەزار كەس لەسەرتاسەری وڵات توشی كۆرۆنا بون و لەماوەی 24 سەعاتی رابردوشدا 122 كەسی دیكە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەست داوە.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ هەینی، یەك هەزارو 972 توشبوی نوێی كۆرۆنا لە وڵات تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 68 هەزارو 192 كەس.

ئاشكراشیكرد كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 122 توشبوی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوەو بەوەش تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە لەسەرتاسەری وڵات گەیشتۆتە چوار هەزارو 232 كەس.

كیانوش جەهانپور ئاماژەی بەوەشدا كە پڕۆسەی چاكبونەوەی توشبوان بەشێوەیەكی خێرا رو لە زیادبونەو تا ئێستا 35 هەزارو 465 توشبو چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ئەوەشی خستەڕو كە لەكۆی توشبوان سێ هەزارو 969 كەسیان لەبارێكی ناجێگیری نەخۆشیەكەدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×