ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌فدێكی به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی سوپای عێراق و فه‌رمانده‌كانی
یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال(یه‌به‌شه)، له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌وی 17ی ئه‌م
مانگه‌ی نێوان هێزێكی سوپای عێراق و یه‌به‌شه، كۆبونه‌وه، هۆكاری ئه‌و روداوه‌یان بۆ كه‌می
هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان گه‌ڕانده‌وه.
ئاوێنه: ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەبەشە بە بازیه‌كی
سوپای عێراقدا تێپەڕی و لەلایەن سەربازانی عێراقەوە تەقەیان لێ‌کرا. دواتر شانه‌ی
راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند له‌و روداوه‌دا دو سه‌ربازی عێراقی كوژراون و
"یه‌به‌شه"ش ئاشكرایكرد كه دو شه‌ڕڤانیان شه‌هیدبون و سێی دیكه‌ش
برینداربون.
ئەمڕۆ وه‌فدێكی باڵای سەربازیی سوپای عیراق سەردانی شەنگالیان
کرد و لەگەڵ فەرماندەکانی یەبەشە کۆبونەوە.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنیوز له‌کۆبونەوەكه‌دا ئاماژە بەوە
کراوه كه بەهۆی کەمیی کۆبونەوە لەنێوان شەڕڤانانی یەبەشەو سوپای عێراق، ئەو ڕوداوە
ڕویداوە، باس لەوەش کرا، کە ئەوان وەکو سوپای عێراق یەبەشە وەکو هێزێکی پاراستنی ئێزدییەکان
دەبینن.
لەسەر ناوەرۆکی کۆبونەوەکە، عوسمان غانمی، سەرۆک ئەرکانی
سوپای عێراق بۆ میدیاکان قسەی کرد و وتی"هۆکاری هاتنی ئێمە بۆ شەنگال ئەوەیە کە
باسی بارودۆخی ئەمنیی بکەین، بە تایبەتیش بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکانی دوایی هاتوین،
بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بارودۆخەکە ببینین، هەروەها ئێمە بۆچونی هەمو لایەکمان وەرگرت،
ڕاگەیاندن بابەتەکایان زۆر گەورە کردوە، ئێمە لە کۆبونەوەکاندا ڕاستی ڕوداوەکەمان زانی،
ئێمەش ئەو زانیاریانە بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران دەگەیەنین."
ئەوەشی وت"هۆکاری ڕوداوەکەش ئەنجامی کەمیی دانوستاندنی
نێوان ئێمەو یەبەشە بو، ئێمە کۆمسیۆنێکمان بۆ دەرخستنی ڕاستی ڕوداوەکە دروستکرد."
دواتر سەعید حەسەن، فەرمانداری یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال(یەبەشە)
به ڕۆژنیوزی راگه‌یاند"ئەو ڕوداوەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر ڕویدا پیلانگێڕییەک بو، هەندێک
ویستیان شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و یەبەشە دروست ببێت، لە ڕاگەیاندنەکانیشەوە بەردەوام
زانیاری ناڕاستیان بڵاودەکردەوە بۆ ئەوەی ئیرادەی ئەم گەلە بشکێنن."
وتیشی"ئێمە وەکو یەبەشە ئامانجمان ئەوە نییە لە دژی
سوپای عێراق شەڕ بکەین، ئێمە خۆمان بە بەشێک لە عێراق دەبینین، ئێمە دەمانەوێت بارودۆخ
ئارام بێت و خەڵک بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان."
باسی لەوەش کرد"لە کۆبونەوەکەدا بەرپرسانی سوپای عێراق
ئاماژەیان بەوە کردوە، کە ئەوان قوربانییەکانی یەبەشە بەرز دەنرخێنن و دەیانەوێت پەیوەندیان
لەگەڵ یەبەشە پێشبخەن."