وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك له روباری دیجله له‌ناوچه‌ی
غاباتی موسڵ ده‌یان قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت؛
30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ژماره‌ی قوربانییه‌كان رو
له‌زیادبونه.
ئاوێنه: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌له‌مێكی گه‌شتیاری
له‌نێو روباری دیجله له‌ناوچه‌ی غاباتی موسڵ وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆیه‌وه ده‌یان سه‌رنشینی
به‌له‌مه‌كه خنكان كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه 30 كه‌س له روداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه
و ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش رو له‌زیادبونه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه
كه به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان ژماره‌كه له‌وه زیاتره كه ته‌ندروستی رایگه‌یاندوه‌و
باس له گیانیان له‌ده‌ستدانی 40 بۆ 60 كه‌س ده‌كه‌ن له روداوه‌كه‌دا كه زۆرینه‌یان
منداڵ و ژنن.
هه‌روه‌ها
هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ده‌یان كه‌س له روداوه‌كه‌دا رزگاركراون و به‌شێكیان
له‌ئێستادا گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام له موسڵ.