عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ له‌نزیكه‌وه
ئاگاداربون له روداوی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ گه‌یشته موسڵ و له‌وێ ماته‌مینی گشتی
له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق راگه‌یاندو ئاشكراشی كرد كه ژماره‌ی قوربانییه‌كان گه‌یشتۆته
85 كه‌س.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ له‌نزیكه‌وه
ئاگاداربون له روداوی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له روباری دیجله له
موسڵ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته ئه‌و شاره.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی
روداوه‌كه‌وه ماته‌مینی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق راگه‌یاندوه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاری
سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان كردوه به‌ناوی ته‌واوی عێراقییه‌كانه‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌موسڵ راشیگه‌یاند؛ هاتوم تا
له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر روداوه‌كه بم.
ئاشكراشی كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕوداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه
گه‌یشتۆته 85 كه‌س و 55 كه‌سیش رزگاركراون.