2020-05-19   593     
غوڵام حسێن ئیسماعیلی, وته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران، ئاشكرای كرد ژن و مێردێك كه له تاوانه‌كانی قاچاخچێتییكردن به دراو، سپیكردنه‌وه‌ی پاره و ژماره‌یه‌كی تاوانی دیكه‌وه تێوه‌گلابوون، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی ئێران IRNA، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له تارانی پایته‌خت سازی كرد، غوڵام حسێن ئیسماعیلی رایگه‌یاند “واحید بههزادیی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، نه‌جوا لاشیدایی به هه‌ریه‌ك له تاوانه‌كانی قاچاخچێتییكردن به دراو، سپیكردنه‌وه‌ی پاره، ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی له كڕینی سه‌ره‌تایی شه‌ش هه‌زار و ٧٠٠ ئۆتۆمبیل، شاردنه‌وه‌ی ٢٤ هه‌زار و ٧٠٠ لیره‌ی زێڕ و یەک كیلۆگرام زێڕ، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه”.
غوڵام حسێن ئیسماعیلی باسی له‌وه‌شكرد ده‌توانرێت رێگای تهمییزكردنهوهی بڕیاره‌كه‌ی دادگا بگیرێته به‌ر و ئاشكرای كرد له دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵییدا هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران، محه‌مه‌د عه‌زیزی و فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د به ٦١ مانگ زیندانیكردن سزادراون.