سه‌ركرده‌یه‌كی‌ هاوپەیمانی نەسر: عەبادی تەنیا راستییەكانی وتووە
  2019-03-26       3910       
حه‌یده‌ر عەبادی
سه‌ركرده‌یه‌كی‌ هاوپەیمانی نەسر وه‌ڵامی‌ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ حه‌یده‌ر عەبادی تەنیا راستییەكانی وتووە.

ئاوێنه‌: نەدا شاكر، ئەندامی هاوپەیمانی نەسر لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "زۆرمان لا سەیرە بەرپرسانی  پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتونەتە لێدوان لەحەیدەر عەبادی‌و بەچاوپێكەوتنە تەلەفزیۆنییەكەی  نیگەران بون، لەكاتێكدا تەنها ڕاستییەكانی باسكردووە.

ناوبراو ده‌ڵێت، نەدەبو بەرپرسانی پارتی بەو شێوەیە هێرش بكەنەسەر حەیدەر عەبادی، چونكە لەساڵی 2016 خودی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كە ئەو كاتە سەرۆكی هەرێم بو بەچاودێری ئەمەریكییه‌كان لەگەڵ حەیدەر عەبادی رێككەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ شوێنەكانی خۆی لەپاش كۆتاییهاتنی داعش‌و بڕی 400 ملیۆن دۆلاریشیان بۆ ئەو مەبەستە وەرگرت."

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشوی‌ عێراق باسی‌ له‌روداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ 2017 كردو ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ رێككه‌وتنێك هه‌بوبێت بۆ كشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركوك، له‌هه‌مانكاتدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ به‌شێك له‌پێشمه‌رگه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ ئاماده‌نه‌بون له‌دژی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان شه‌ڕ بكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌رداو ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، بارەگای مه‌سعود بارزانی وەڵامی وتەکانی حەیدەر عەبادی، دایه‌وه‌و رایگه‌یاند، "ئەوانەی تەنسیقیان لەگەڵ عەبادی كرد خائین‌و نیشتیمانفرۆشن". ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "عەبادی كەسێكی بێوەفا بو بەرانبەر پێشمەرگەو گەلی كوردستان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×