دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند،
وڵاته‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی "وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی پۆلێن
كردوه". ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره واشنتۆن به‌ڕه‌سمی سوپای وڵاتێكی دیكه
بخاته لیستی تیرۆره‌وه.
ئاوێنه: كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌زاری دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه
رایگه‌یاند"ئیداره‌ی ئه‌مریكا، سوپای پاسدارانی ئیران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی
بیانی پۆلێن ده‌كات ئه‌وه‌ش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته تیرۆریستییه
جیهانییه‌ی كه ئێران پێی هه‌ڵده‌ستێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌و
هه‌نگاوه بێ پێشینه‌یه ده‌نێت وه‌ك به‌شێك له‌و هه‌وڵه فراوانه‌ی كه هه‌یه بۆ
دژایه‌تی ئه‌و تیرۆره‌ی كه ئێران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پشتیوانی ده‌كات."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی گوشاره داراییه‌كان و گۆشه‌گیركردنی ئێران و بێبه‌شكردنی
رژێمه‌كه‌ی له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای
پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبو كه ئه‌گه‌ر واشنتۆن سوپای پاسداران بخاته
لیستی تیرۆره‌وه ئه‌وا له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئاسیادا سوپای ئه‌مریكا ئارامی به‌خۆیه‌وه
نابینێت.