پۆلیسی دارستان 4 كەس دەستگیردەكات
  2019-04-14       793       

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەری راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی، هێمن كەمەر خان لەسەر برینی درەخت‌و راوی ماسی 4 كەس دەستگیركراون، ئاماژەبەوەش دەكات تۆمەتبارەكان لە قەزای سەیدسادق‌و شارباژێر دەستگیركراون.


ئاوێنە: هێمن كەمەر خان، بەرێوەبەری راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستان لە قەزای سەید سادق توانیویانە راوچییەك لەدەریاچەی سیروان دەستگیربكەن كە سەرقاڵی راوە ماسی بوە‌و دەستیش بەسەر چەكەكەیدا گیراوە كە لەجۆری كڵاشینكۆف بوە.


هەروەها باس لەوەش دەكات مەفرەزەیەكی دیكەیان لەشارباژێر توانیویانە 3 سەرپێچیكار دەستگیر بكەن كە تۆمەتبارن بە برینەوەی درەخت‌و داری دارستانەكان‌و پۆلیس دەستیشی بەسەر نزیكەی 25 فەردەی خەڵوزدا گرتوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×