عەبدوڵای كوێخا موبارەك: بەرپرسەكانی گۆران سبەینێ‌ لەحكومەت هەر فەرمانێكیان دەركرد دەبێت لە بەرپرسەكانی پارتی‌و یەكێتی بپارێنەوە
  2019-04-16       1290       

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران رایدەگەیەنێت بەرپرسەكانی گۆران سبەینێ‌ لەحكومەت هەر فەرمانێكیان دەركرد دەبێت لە بەرپرسەكانی پارتی‌و یەكێتی بپارێنەوە. 


ئاوێنە: عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند بەرپرسكانی گۆران لەناو حكومەت هەر فەرمانێك دەر بكەن هیچ بەرپرسێكی پارتی‌و یەكێتی گوێی لێناگرن،  نمونەش بە لێدوانێكی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دێنێتەوە‌و بە راستگۆیانە باسی دەكات.


وتیشی" دەبێت وەک خۆمان بزوتنەوەی گۆڕان هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نەبین کە پۆستی زیادە دابتاشرێت لەم وڵاتە لەبەر سێ هۆکار، هۆکاری یەکەم ئەوەیە پێشتر ڕێککەوتن لەگەڵ گۆڕان کراو لەسەر ئەو پۆستە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە ئێمە وەک گۆڕان هەمیشە باسی بەدامەزراوەیی و سیستم دەکەین لەکوردستاندا ناکرێت ئێمە بەدڵی خۆمان یا لەبەر دڵی لایەنی تر پۆست دابتاشین، وەخاڵی سێیەم، ئێـمە لەم کاتەدا کەتوشی قەیرانی دارایی بکەین هەر پۆستێک دابنێین بەملیۆنەها دۆلار خەرجی دەبێت بەزیایە دەڕوات هیچ سودێکی نیە، من لەگەڵ ئەوەدام بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەر دەستی لەم پۆستە هەڵگرتووە باشترە وەک لەوەی ڕازی بێت بە دوو جێگری".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×