2019-04-16   561     
عادل عه‌بدولمه‌هدی
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سعودیه ده‌كات‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردو وڵات له‌به‌رده‌م گۆڕنكاریی گه‌وره‌دایه.
ئاوێنه: له‌میانه‌ی به‌رێوه‌چونی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ی هه‌فتانه‌یدا كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه سازیكرد، عادل عه‌بدولمه‌هدی رونیكرده‌وه كه سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی سعودیه ده‌كات.
ناوبراو له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردو وڵاته‌وه وتی، "په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداو ریاز له‌به‌رده‌م گۆڕنكاریی گه‌وره‌دایه.
وتیشی، ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌پرسانی سعودیه‌دا تاوتوێ ده‌كرێت بۆ هه‌مو لایه‌ك رون‌و ئاشكرایه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌رو كه پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان به‌نیازه سه‌ردانی فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا بكات.
له‌باره‌ی پرسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگای به‌سره‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به‌پارێزگاو دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.