ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په‌و براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبوڵ به‌ڕه‌سمی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی له سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئه‌و شاره وه‌رگرت.
ئاوێنه: ئەنگین ئاڵتای، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گه‌لی
كۆماری(جه‌هه‌په) له‌په‌رله‌مانی توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ، مۆر و
به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئه‌و شاره وه‌رگرت.
پێشتر ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ، براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ بۆ وه‌گرتنی
به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی له لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌كه به‌ره‌و كۆشكی
داد له‌ئیستانبوڵ به‌ڕێكه‌وت.
له‌به‌رده‌م كۆشكی داد ئیمامئۆغلۆ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگرانی
پارته‌كه‌یه‌وه به‌گه‌رمییه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌مڕۆ دوا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ راگه‌یه‌ندرا كه به‌پێی
ئه‌نجامه‌كان كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ،
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو چوار ملیۆن و 169 هه‌زار و 765 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە و له به‌رامبه‌ردا
كاندیدی ئاك پارتی بۆ ئه‌و پۆسته، بینالی یڵدرم چوار ملیۆن و 156 هه‌زار و 36 ده‌نگی
به‌ده‌ستهێناوە.