زێباری: حزبی‌و دەعوە‌و حیكمە دەیانەوێت حكومەتی عێراق بروخێنن
  2019-04-18       1406       

 

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەتویتێكیدا دۆخی ئێستای عێراق بە ئالۆز دەبینێت‌و رایدەگەیەنێت حزبی دەعوە‌و رەوتی حیكمە دەستیان بە جوڵە كردوە تا حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی عدل عەبدولمەهدی بروخێنن.

ئاوێنە: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایە حزبی دەعوەی ئیسلامی لەپێناو بونەوە بە یەكەمی لەسەر گۆرەپانی سیاسی عێراق‌و گرتنەوە دەستی ناوەندی بریار بە هاوكاری رەوتی حیكمە كار بۆ روخاندنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی دەكات.

 بەپێویستیشی دەزانێت جوڵەی حزبی دەعوەی ئیسلامی‌و رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم بۆ روخاندنی حكومەتی ئێستای عێراق بوەستێنرێت. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×