2019-04-19   657     
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌كانی باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك، 12 چه‌كداری داعش كوژراون. هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشی له‌پارێزگای دیاله بڵاوكرده‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و له‌بشێكیدا هاتووه، له‌ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا هێزه‌كانی دژه تیرۆر توانیان له‌باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك 12 چه‌كداری داعش بكوژن كه چواریان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی دژه تیرۆر توانیویانه كۆگایه‌كی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و چه‌كدارانه له‌دۆڵێكی نزیك حه‌ویجه بدۆزنه‌وه كه چه‌ندین جۆری چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی تێدا حه‌شاردراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشی له‌سنوری پارێزگای دیاله بڵاوكرده‌وه‌و ئه‌وه‌ی خستۆته‌رو كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌سنوری به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین، بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه‌و ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌و مۆڵگه‌ی داعش هه‌ڵته‌كێندراوه.