كۆسره‌ت ره‌سول: پێداگری له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ ده‌كه‌ین
  2019-04-20       1164       

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی رایگه‌یاند، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، حزبه‌كه‌ی پێداگری له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان كردوه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ‎نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠/٤/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە هاكان كەرەجای كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی.

‎لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، هەردولا هاوڕابون كە پێویستە پەرە بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا بدرێ و هەماهەنگی و هاوكاری زیاتر لەنێوانیان هەبێت.

‎دۆخی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری دیدارەكە بو، جێگری سكرتێری گشتی تیشكی خستەسەر پلان و بەرنامەی یەكێتی بۆ حوكمڕانی و جەختی لەوە كردەوە كە یەكێتی لەسەرەتای گفتوگۆكان پێداگری جدی كردوە لەسەر شەراكەتی ڕاستەقینەی نێوان لایەنەكان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاونیشتمانیان.

‎لای خۆیەوە كونسوڵی توركیا لەهەرێمی كوردستان هیوای خواست لە ئایندەیەكی نزیكدا كابینەی تازەی حكومەت پێكبێت و سەرجەم لایەنە براوەكان ڕۆڵی دیارو بەرچاویان هەبێ لە حوكمڕانی كوردستاندا.

‎لە دیدارەكەدا جێگری سكرتێری گشتی و كونسوڵی توركیا لەهەرێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و دوپاتیان كردەوە كە پێویستە پەیوەندییەكی پتەو لەسەر بنەمای دەستوری عێراق و تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەردولا هەبێ

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×