له‌ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له‌كاتی به‌شداریكردنی
له پرسه‌ی سه‌ربازێكی توركدا، كه له‌شه‌ڕی په‌كه‌كه‌دا كوژرابو، هێرشكرایه سه‌ر
كه‌مال كلیچدارئۆغلۆ، سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماری(جه‌هه‌په) كه گه‌وره‌ترین
پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه.
ئاوێنه: به‌پێی میدیاكانی توركیا، كه‌مال كلیچدارئۆغلۆ
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌شارۆچكه‌ی "چوبوك" له ئه‌نكه‌ره به‌شداری كردوه
له پرسه‌ی سه‌ربازێكدا كه له‌مپانی پێكدادان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا له‌سه‌ر سنوری
عێراق كوژرابو، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ناوبراو.
میدیا توركییه‌كان هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه دوای ئەنجامدانی
نوێژی مردو لە مزگەوتی ئاككوزولو، گروپێک سەرەتا ئیدانه‌ی كلیچدارئۆغڵویان كرد و دواتر
بە شەق و بۆكس هێرشیان كردەسەر.
پاسەوانەكانی و هێزە ئەمنییەكان دەستبەجێ كلیچدارئۆغڵو-یان
دورخستەوە و بردیانە ماڵێكی ناوچەكە.
له‌ڤیدیۆیه‌كدا كه میدیاكانی توركیا بڵاویان كردۆته‌وه ده‌رده‌كوێت كه
كه‌سانێك دوجار ده‌كێشن به‌سه‌ری كه‌مال كلیچدارئۆغلۆدا له‌كاتێكدا كه پاسه‌وانه‌كانی
سه‌رقاڵی دورخستنه‌وه‌ی ده‌یان كه‌سن كه هوتاف ده‌كێشن.
به‌پێی كه‌ناڵی ئێن تی ڤی و ئاژانسی هه‌واڵی "ده‌میر ئۆرین"،
كلیچدارئۆغلۆ توانیویه‌تی شوێنه‌كه جێبهێڵێت و بچێته ماڵێكی نزیك له‌ناوچه‌كه.
كه‌ناڵی ئێن تی ڤی هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له‌به‌رده‌م
ئه‌و ماڵه‌دا جارێكی دیكه كۆبونه‌ته‌وه و هوتافی دژ به په‌كه‌كه-یان كێشاوه.
كلیچدارئۆغڵو دوای روداوه‌كه وتی"ده‌زانم كێ له
پشت ئه‌م كارانه‌وه‌یه و له رێبازه‌كه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانم دورم ناخاته‌وه".
وتیشی"پێوسته رێز له خوێنی شه‌هیدان بگرین و پێوسته
له‌م ساتانه‌دا كاری گه‌مژانه‌ی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام نه‌درێت".
هاوكات پارتی گه‌لی كۆماری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند
كه ته‌ندروستی كه‌مال كلیچدارئۆغڵو باشه و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی پێویستی بۆ ئه‌نجام
دراوه.