روسیا، توركیا‌و ئێران ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەی كۆتایی 12مین گەڕی
دانوستانەكانی تایبەت بە سوریا رایانگەیاند، رێككەوتون لەسەر ئەوەی كە عێراق و
لوبنان بۆ دانوستانەكان وەك چاو‌دێر بانگهێشت بكرێن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی كۆبونەوەی ئاستانە لە نورسوڵتان(ئاستانەی پێش‌و)ی
پایتەختی كازاخستان كۆتایی 12مین گەڕی دانوستانەكانی تایبەت بەسوریا هات كە تێیدان
وەفدی روسیا، توركیا، ئێران، حكومەتی سوریا‌و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بەشداربون.
لەبەیاننامەی كۆتایی كۆبونەوەكەدا كە ماوەی دو رۆژی خایاند، ئیدانەی
بڕیارەكەی ئەمریكا كرا بۆ داننان بەسەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلاندا.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دان به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
داعش، به‌ره‌ی نوسره، هه‌یئه ته‌حریر شام و ئه‌و كه‌س و گروپانه‌ی كه له لیستی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا ناویان به تیرۆریست هاتوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، لایه‌نه‌كان دۆخی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی
گرژییه‌كانی ئیدلب-یان به‌وردی تاوتوێ كردوه و هێما بۆ ئەوەش كراوە كه پێویسته رێككه‌وتنی
17ی ئه‌یلولی 2018ی سۆچی به‌ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت و باس له ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیش كراوه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری
سه‌ربازی بۆ سوریا نادرێت و جه‌ختكراوه‌ته‌وه له پابەندبون به قۆناغی راگوزه‌ری
سیاسی له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا.
به‌یاننامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردوه كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان گیر ئۆ. پیدێرسن ئه‌نجامدراوه و بڕیاریانداوه كاره‌كانی
پێكهێنانی لیژنەی ده‌ستوری سوریا خێرا بكه‌ن و كۆبونه‌وه راوێژكارییه‌كان له‌وباره‌وه
له جنێڤ ئه‌نجامبده‌ن.
لە بەیاننامەکەدا بەجیا ئاماژە بەوەش کراوە کە پرسی زیادکردنی وڵاتانی نوێ وەک
چاو‌دێر لەدانوستانەكانی ئاستانە تاوتوێ دەکرێت و رێککەوتون لەسەر بانگهێشتکردنی هەریەک
لە عێراق و لوبنان وەک وڵاتانی دراوسێی سوریا.