محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر
بڕیار بێت نه‌وتی ئێران به گه‌روی هورمزدا بڕوات، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه رێگه ناده‌ین
نه‌وتی وڵاتانی دیكه‌ش به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئاسایشی
گه‌روی هورمز له‌ئه‌ستۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێراندایه.
ئاوێنه: به‌پێی میدیا ئێرانییه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، محه‌مه‌د باقری به
رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندوه، ئاسایشی گه‌روی هورمز له‌ئه‌ستۆی هێزه چه‌كداره‌كانی
كۆماری ئیسلامی ئێراندایه‌و ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین ئاسایش و كرانه‌وه‌ی گه‌روی
هورمز به‌رده‌وام بێت.
وتوشیه‌تی"هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌وت و كاڵای وڵاتانی دیكه له‌و گه‌روه‌وه
تێپه‌ڕده‌بێت، له‌ئێستادا نه‌وت و كاڵای ئێرانیش تێپه‌ڕده‌بێت."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵی ناسه‌قامگیری
گه‌روی هورمز بدات روبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه‌و ئه‌گه‌ر بڕیاریش بێت نه‌وتی ئێمه له‌گه‌روی
هورمزه‌وه تێنه‌په‌ڕێت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه رێگه‌ناده‌ین نه‌وتی وڵاتانی دیكه‌ش
له‌گه‌روه‌كه‌وه تێپه‌ڕێت."
وتوشیه‌تی"ئه‌مه به‌واتای داخستنی گه‌روی هورمز
نییه، به‌نیاز نین دایبخه‌ین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوژمنایه‌تی دوژمنان بگاته
ئاستێك كه جگه له‌وه هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نه‌بێت، له رۆژێكی وادا توانای
ته‌واومان هه‌یه بۆ داخستنی گه‌روی هورمز."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه رۆژانه چه‌ندین جار روده‌دات
كه كه‌شتییه سه‌ربازی و بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئه‌مریكا بۆ تێپه‌ڕبون به
گه‌روی هورمزدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سوپای پاسداران كه سوپاكه به‌رپرسی
دابینكردنی ئاسایشی گه‌روی هورمزه و تا دوێنێش هیچ نیشانه‌یه‌كی گۆڕانكاری له گه‌روری
هورمزدا نه‌بوه.